نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاڤا: پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق هێندە زەحمەت نابێت
- هەواڵ
- 18 تشرینی دووەم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە وەڵامی ئاڤا دەڵێت: بە بڕوای من پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق هێندە زەحمەت نابێت". پەیوەست بە کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق گوتیشی "ئەمە پێویستی بە گفتوگۆیە و تاوەكوو ئێستا باس نەكراوە".
چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی مێپس وەڵامی چەند پرسیارێکی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤای دایەوە لەبارەی: پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ لەلایەن پارتی و کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە وەڵامی ئاڤا دەڵێت: بە بڕوای من پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق هێندە زەحمەت نابێت". گوتیشی، "دوێنێ لایەنە شیعییەكانی بڕیاری خۆیان دا، پێموایە كە ئەمجارە پێكهێنانی حكومەت بەراورد بە ڕابردوو ئاسانتر دەبێت".
دەشڵێت: ئەو دۆخەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت، گرنگترین خاڵ ئەوەیە كە حكومەت بە زووترین كات پێكبهێنرێت، هیوادارین كاتێكی زۆر نەخایەنێت.
لەلایەکی دیکە؛ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیۆنێك دەنگ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: سوپاسی گەلی كوردستان دەكەم بۆ ئەو متمانەیەی بە ئێمەیان دا، بێگومان ئەم یەك ملیۆن دەنگە و زیاتر ئەم ژمارە دەنگە بۆ ئەوەیە كە لە عێراق بەهێزتر بین، بەهێزبوونی كوردیش لە عێراق یاریمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێكردنی دەستوور.
سەبارەت بە ئەوەی ئاخۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق پشكی پارتی یان یەكێتی دەبێت، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئەمە پێویستی بە گفتوگۆیە و تاوەكوو ئێستا لەنێوانمان باس نەكراوە.
زانیاریی زیاتر؛ سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی 10 حكومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە بەو هیوایەین كە دوای ئەم هەڵبژاردنە ڕێگەخۆش بێت بۆ ئەوەی دەست بە دانوستاندنەكان بكەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
7 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە کاندیدی 10 پۆستی باڵای لە حکومەتی سووریا دیاریی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن





