MEPS دەرگای زیاتر بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
MEPS دەرگای زیاتر بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکاتەوە

دیمەنێک لە کۆڕبەندی MEPS

ئاڤا نیوز

وتاری زۆربەی میوانە بیانییەکان لە (MEPS 2025)، ئاماژەیان بە پێشووەچوون و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکرد، ئەمەش هانی زیاتری وەبەرهێنان دەدات بێنە هەرێمی کوردستان.

وێنە گەورەکە: هاتنی میوانێکی زۆری بیانی لە 25 وڵاتی جیاجیا و بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025)، دەبێتە هۆکارێک بۆ کردنەوەی دەرگای زیاتری هەرێمی کوردستان بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی.

لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، لە وتاری زۆربەی میوانە بیانییەکانی (MEPS 2025)، ئاماژە بە پێشووەچوونی سێکتەری ئابووری و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرا، ئەمەش هانی زیاتری وەبەرهێنەران دەدات بێنە هەرێمی کوردستان، چونکە ڕێکارەکان و یاسای وەبەرهێنان جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئاسانکاری دەکەن بۆ هێنانی وەبەرهێنەرانی بیانی.

زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان لە سێ بواری سەرەکی، پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار وەبەرهێنان دەکات و زیاتر لە 17%ـی وەربەرهێنانی هەرێمی کوردستان بیانین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ