سەرۆک بارزانی: پێویستە پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراسیانە و ئاشتیانە لە چوارچێوەی سووریای تازە چارەسەر ببێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و شاندی یاوەری
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، لە دیدارێکدا دووپاتی کردەوە، پێویستە پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراسیانە و ئاشتیانە لە چوارچێوەی سووریای تازە چارەسەر ببێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری دهۆک، سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، هەریەك لە محەممەد ئیسماعیل، سەرۆكی ئەنەكەسە و عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری كوردی باكووری كوردستان و ئیلهام ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و چەند كەسایەتییەكی دیكە یاوەریی مەزڵووم عەبدی بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە هەردوو لایەن بەیەکەوە بەشدارن لە کۆڕبەندی مێپس 2025 لە شاری دهۆک و هەردوولا سوپاسی رۆڵی سەرۆک بارزانیان کرد لە بەرگری لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، دواتر بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەسەر بارودۆخی سووریا و ناوچەکە.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراسیانە و ئاشتیانە لە چوارچێوەی سووریای تازە چارەسەر ببێت و هەڵەکانی رابردوو چارەسەر ببن و دووبارە نەبنەوە.
سەرۆک بارزانی جەختی لە پشوو درێژی و تەبایی و یەکریزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، نابێت مافەکانی گەلی کورد پێشێل بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ بانگهێشتنامەکەی بۆ کۆڕبەندی مێپس 2025، باسی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانی لەپێناو نزیکبوونەوە و بەدیهێنانی یەکڕیزی لەنێوان لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
مەزڵووم عەبدی، پاڵپشتیەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەرگایان کراوەبوو بۆ حەواندنەوەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەروەها پاڵپشتیەکانی هەرێمی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆر بەرز نرخاند.
زانیاریی زیاتر: مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆچی یەکێتی لە MEPS بەشدار نەبوو؟
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
چاندن لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر نیو ملیۆن نەمامی تێپەڕاند
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن لهۆنی: MEPS بووە وێستگەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆچی یەکێتی لە MEPS بەشدار نەبوو؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن لهۆنی: MEPS بووە وێستگەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی عێراق
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
MEPS دەرگای زیاتر بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت






