
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەولێر سەردانی بەغدا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی لەسەر هێڵە و سوورە لەسەر ئەوەی "نابێت هیچ مووچەیەک بفەوتێت" و دەبێت ڕێگەچارەیەک بۆ دابینکردنی ئەو دوو مووچەیەی مووچەخۆران بدۆزرێتەوە.
گرفتەکە چیە: گرفتێکی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە لەسەر خەرجکردنی مووچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ. حکومەتی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا، پشکی خۆی بە زیادەوە وەرگرتووە و بۆ ئەو دوو مانگە پارەی پێویستی لە بەشە بودجەدا نەماوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شایستە داراییەکانی خۆیان بە تەواوی وەرنەگرتووە.
چارەسەرەکان: دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کردووە. سوودانی بەڵێنی داوە هەوڵبدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە، بەڵام ڕەنگە ناردنی ئەو پارەیە بکەوێتە ساڵی 2026.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ بڕینی بیانووەکان و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات. شاندەکە پێکهاتووە لە د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بە یاوەری نوێنەری وەزارەتی دارایی. شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بەرپرسانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی یەکێتی لە مێپس بەشدار نەبوو؟
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چاندن لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر نیو ملیۆن نەمامی تێپەڕاند
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێکسۆن مۆبیل تاوتوێی کڕینی پشکەکانی لۆک ئۆیل لە عێراق دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 18 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت





