
نەخشەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر
ئاڤا نیوز
20 ڕۆژە پڕۆسەی چاندنی دار لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە و بەپێی بەدواداچوونێكی ئاڤا، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 500 هەزار نەمامی بەردار چێنراون.
ریکۆردی نوێ: چاندنی نیو ملیۆن داری بەرداری زەیتون لەماوەی 20 ڕۆژدا و لە یەک پڕۆژەی یەکخراودا، بە ریکۆردێکی نوێ دادەنرێت لەسەر ئاستی عێراق، بەوپێیەی ژمارە رکابەرەکەی پێشوو چاندنی 300 هەزار نەمامی جۆراوجۆر بوو لە بەغدا کە مانگی 10ـی 2025 راگەیاندرا و هێشتا نازانرێت تا چ ئاستێک جێبەجێکراوە.
چیرۆكی سەرەكی: پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمدا، كە پڕۆژەكە بە چارەسەرێكی گونجاو بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕۆژی پێنجشەممە 30-10-2025 یەكەم نەمامی لەو پڕۆژەیە ناشت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە مەراسیمی كردنەوەی پڕۆژەی ستراتیجی پشتێنەی سەوزایی هەولێر ڕایگەیاند: ئێمە بە نەرمی و هێمنی بەردەوام دەبین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
وێنە گەورەكە: ئەگەرچی عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەند و خاوەنی سامانێكی زۆری نەوتە، بەڵام وڵاتەكە تووشی كێشە ژینگەییەكانی وەك وشكەساڵی، بە بیابانبوون و كەمی سەرچاوەكانی ئاو بووەتەوە، لە بەرامبەردا كوردستان هەنگاوی گرنگ و ستراتیژی دەنێت و حكومەت پلانی درێژخایەن بۆ سەوزكردنی گشت ناوچەكان دادەنێت.
ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان
هەولێر: ڕووبـەری ڕووپـۆشی سـەوزایی پارێزگای هەولێر هەزار و 359.75 كیلۆمەتر دووجایە، لە كاتێكدا و ڕووبـەری گشـتی پارێزگاكە 15 هەزار و 38.93 كیلۆمەتر دووجایە.
سلێمانی: ڕێـژەی ڕووپـۆشی سـەوزایی لـە پارێزگای سـلێمانی 9.1% كە دەكاتە هەزار و 426.24 كیلۆمەتر دووجا، كـۆى گشـتی ڕووبـەری پارێزگاكـە 15 هەزار و 654.62 كیلۆمەتر دووجایە.
دهۆك: ڕووبـەری ڕووپـۆشی سـەوزایی لـە پارێزگای دهـۆك دەگاتە 27.6%، كە دەكاتە 3 هەزار و 52.6 كیلۆمەتر دووجا، لـە كـۆى گشـتی ڕووبـەری پارێزگاكـە كـە 11 هەزار و 66 كیلۆمەتر دووجا.
هەڵەبجە: ڕێـژەى ڕووپـۆشی سـەوزایی لـە پارێزگای هـەڵەبجە 10.04%ـە، دەكاتـە 91.28 كیلۆمەتر دووجا لـە كـۆى گشـتی، ڕووبـەری پـارێزگاكە كـە 909.20 كیلۆمەتر دووجایە.
گەشەی ڕێژەی سەوزایی هەولێر
ڕێژەی سەوزایی ناو پایتەخت زیاترە لە 20%، ئەمە تازەترین ئامارە بۆ ساڵی 2025، واتە جیاوازی ڕێژەكە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا لە 9.1% ـەوە بۆ زیاتر لە 20% هەڵكشاوە. لە ماوەی ساڵانی 2019-2025، تەنیا لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 522 هەزار و 670 نەمام لەگەڵ 370 هەزار و 862 گوڵ چێنراون.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەكو 19-11-2025، زیاتر لە 500 هەزار دار زەیتوون لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی سەوزایی هەولێر چێنراون، تاوەكو وەرزی بەستەڵەك ژمارەكە دەگەیێنرێتە زیاتر لە یەك ملیۆن دار، لە قۆناغی دووەمیشدا دەست بە چاندنی داری فستەق دەكرێت.
بە گوتەی هێمن سەید موڕاد، 127 كەس خانوو، ڤێلا و زەویان كەوتووەتە نێو پڕۆژەی سەوزاییەوە، 96 دانەیان خانوو و ڤێلان، 31 دانەكەی دیكەش زەوین، بۆیە هەشت ملیار دینار بۆ قەرەبووكردنەوەی خانوو و دامەزراوەكان تەرخان كراون.
قەرەبووی هاونیشتمانیان: بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر، بەشێك لە زەوی و موڵكی هاونیشتمانیان دەكەونە بەر پڕۆژەكە، لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لەڕێگەی لیژنەكانییەوە ڕێكارەكانی دەستنیشانكردن و قەرەبووكردنەوەی هاونیشتمانیان دەستپێكردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی یەکێتی لە مێپس بەشدار نەبوو؟
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 17 تشرینی دووەم
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت





