هێمن لهۆنی: مێپس بووە وێستگەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی عێراق

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە سێیەم و کۆتا ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک، هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری گوتی: بەرپرسانی کورد ڕایانگەیاند لە داهاتوو لە عێراق مەرجەکانیان چین، دەمانەوێت چی بگۆڕین.

چیرۆکی سەرەکی:  بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و 150 سەرکردەی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دهۆک  کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025)، بەڕێوەچوو.

لێدوانی فەرمی: هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری لە دیدارێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆڕبەندی مێپس بووە وێستگەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی عێراق، ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە سەرەتایی قۆناغێکی نوێ و سەرەتایەکی نوێ بۆ پرۆسەی سیاسی، عێراقی پێش هەڵبژادن و دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت.

زانیاریی زیاتر: لهۆنی گوتیشی، کۆڕبەندی ئەمساڵ بە دەستپێشخەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جیاواز بوو، مێپس بووە چەتری کۆکەرەوەی هەمووان. سەرکردە و حیزبە گەورەکانی عێراق بەشداربوون و دەرکەوت داواکاری لایەنەکان چییە، هەموو لایەنەکانی عێراق خواستی خۆیان دەربڕی، بەڕوونی سەرکردایەتی کورد گوتیان،  ئێمە لە داهاتوو لە عێراق مەرجەکانمان چین؟ دەمانەوێت چی بگۆڕین؟ هەروەها کورد لەم کۆڕبەندە پەیامی ئاشتی و تەبایی و برایەتییان ڕاگەیاند.

گوتیشی: کۆڕبەندی مێپس، وێستگەیەکی گرنگ بوو بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردی و یەکخستنەوە پارچەکانی کوردستان و هەمووان پشتیوانیان لە پرۆسەی ئاشتی کرد لە سووریا،  تورکیا و عێراق، سەرۆکوەزیرانیش پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆسەکە دووپات کردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی لهۆنی، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق، هەردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە یاساکە یاسایەکی دادپەروەرانە نییە.

هێمن لهۆنی، بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمانەشی گوت:

٠
سەرۆکوەزیران پلان و دیدگای هەیە بۆ داهاتوو، ئەو پرۆژانەی کە دەستیان پێکردووە تەواو دەکرێن بۆ کابینەی داهاتووش دیدگای هەیە، لە ڕابردوودا پلانی بۆ پڕۆژەی ڕووناکی، هەژماری من و چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی هەبوو بینیمان چەند سەرکەوتووانە جێبەجێکران.

٠ ئاشتی نەبێت ئاسایش دروست نابێت، ئارامی و سەقامگیری نەبێت ئاوەدانی بوونی نابێت.

٠ کولتووری پێکەوەژیان لە کوردستان خەڵک خاوەنییەتی، ئەم پێکەوەژیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگمەنە نموونەیەکی سەرکەوتنە.

٠ دیدگای سەرۆکوەزیران گشتگیرە بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، جاران دەیانگوت تەنیا لە هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئێستا لە هەموو بەشەکانی کوردستان کاریگەری هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ