باڵیۆزخانەی عێراق: بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 13 هاووڵاتی عێراقی لە لیبیا بەردەوامە
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم

دیمەنی دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیا
ئاڤا نیوز
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایدەگەیێنێت، کارکردن بۆ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 13 هاووڵاتی عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی لیبیا، بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: وڵاتی لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوە دیارەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، ئەو گەنجانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن، ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان، تەنانەت گیانلەدەستدان دەبنەوە و تەرمەکانیان دەگەڕێنرێتەوە نێو کەسوکاریان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند "هاوئاهەنگی لە ئاستێکی بەرزدا لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار لە حکومەتی تەرابلوس بەڕێوەدەچێت، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی خۆبەخشیان بۆ عێراق."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی هەرە زۆری ئەو کۆچبەرانە کوردن و لە ماوەی ڕابردوودا، 12 کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی شاری میسراتەی لیبیا دەستگیرکرابوون، ئاڤا زانیویەتی لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەوڵەکانی گەڕانەوەیان دەستیپێکردووە، بڕیارە مانگی داهاتوو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئەو زانیاریەی دەست ئاڤا کەوتووە، 37 کۆچبەری کوردی خەڵکی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کەوتوونەتە دەستی میلیشیاکان لە لیبیا و چارەنووسیان نادیارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






