
ژمارەیەک گەنج لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای ئەوەی لبیایان بەکارهێناوە وەکو ڕێڕەوێک بۆ گەیشتن بە ئەوروپا
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو زانیاریەی دەست ئاڤا کەوتووە 37 کۆچبەری کوردی خەڵکی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کەوتوونەتە دەستی میلیشیاکان لە لیبیا و چارەنووسیان نادیارە.
وێنە گەورەکە: وڵاتی لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوە دیارەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، ئەو گەنجانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن، ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان، تەنانەت گیانلەدەستدان دەبنەوە و تەرمەکانیان دەگەڕێنرێتەوە نێو کەسوکاریان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی 37 کۆچبەری کورد لەلایەن میلیشیاکانەوە لە شاری "بیر غەنم"ـی لیبیا کە نزیکەی 90 کیلۆمەتر لە ناوەندی تەرابلوسەوە دوورە دەستگیر کراون، میلیشیاکان ئەو کۆچبەرانەیان بردووەتە شوێنێکی نهێنی و چارەنووسیان نادیارە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئەو 12 کۆچبەرە کوردەی لەماوەکانی ڕابردوو لە کەناراوەکانی شاری میسراتەی لیبیا دەستگیر کرابوون، ئاڤا زانیویەتی لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەوڵەکانی گەڕانەوەیان دەستیپێکردووە، بڕیارە مانگی داهاتوو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






