خەمیس خەنجەر: حکومەتی داهاتووی عێراق بەبێ سەرۆک بارزانی و هەولێر پێکناهێنرێت

شەیری بکە لە:
خەمیس خەنجەر: حکومەتی داهاتووی عێراق بەبێ سەرۆک بارزانی و هەولێر پێکناهێنرێت

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە

ئاڤا نیوز


سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە میوانی ئاڤا میدیا بوو و وتی، حکومەتی داهاتووی عێراق بەبێ سەرۆک مەسعود بارزانی و هەولێر پێکناهێنرێت، هەولێر کلیلی هەموو ڕێککەوتنەکانە.

 

چیرۆکی سەرەکی؛ خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە لە دیدارێكی تایبەتدا میوانی ئاڤا بوو، وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەست بە پرۆسەی سیاسی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی دایەوە. وەك خۆی دەڵێت، ماوەیەكی زۆرە لە كەناڵەكان دەرنەکەوتووم، بەڵام لەبەر ڕێز و خۆشەویستیم بۆ خەڵكی كوردستان و كەناڵی ئاڤا، بە خۆشحاڵییەوە ئەو دیدارەم قبووڵ كرد.

 

لێدوانی فەرمی: جەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەڵێت: لەسەر ئاستی عێراق، هیچ سەركردەیەک نییە ئەوەندەی سەرۆک بارزانی بوێر و ڕاستگۆ بێت؛ هەڵوێستەكانی هەمیشە لە بەرژەوەندیی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەموو عێراقییەكانە، بۆیە لە زۆربەی هەڵوێستەكانی، بەبێ مەرج هاوهەڵوێستی سەرۆك بارزانین چونكە هیچ گومانمان لە دڵسۆزی ئەو كەسایەتیە نییە. لە بەرژەوەندیی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەموو عێراقییەكان دەدوێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ هاوپەیمانیی سیادە لە دوایین هەڵبژاردن توانی 14 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت و لە ناوچە سوننییەکان خاوەنی پێگەیەکی بەهێزی جەماوەرییە.

 

خەمیس خەنجەر گوتیشی، من لەبری بەشێك لە سەركردە سیاسییەكانی پێكهاتەی سوننە، هەست بە خەجاڵەت و شەرمەزاری دەکەم بەرامبەر هەڵسوكەوت و هەڵوێستی ناڕەوایان بەرامبەر خەڵكی كوردستان و سەركردە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە باسی لەوەش کرد، سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە هەولێر كلیلی هەموو ڕێككەوتنەكانە و بووەتە مینبەری لێكنزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنەكان.

 

لەلایەکی دیکە؛ سەبارەت بە کۆڕبەندی مێپس 2025، خەمیس خەنجەر گوتی، بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆك ئەوەی سەلماند حکومەتی داهاتووی عێراق بەبێ هەولێر و سەرۆک بارزانی پێکناهێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ