ئاڤای خەڵک؛ خراپیی ڕێگای سێ گوندی حاجیاوا دانیشتووانی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی سێ گوند لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، سەرەڕای بوونی بەرهەمێکی زۆری کشتوکاڵی، بەهۆی خراپیی ڕێگاکەیانەوە ناتوانن بەرهەمەکانیان بگەیەننە بازاڕ و حکومەتیش وادەی چاککردنی ڕێگاکەیان دەخاتە ساڵی داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی؛ دانیشتووانی گوندەکانی (پوکەی سەروو، پوکەی خواروو، قوڕە بەرازە) لە سنووری ناحیەی حاجیاوا، کە ژمارەیان نزیکەی 60 ماڵە، نیگەرانی توندی خۆیان لە دۆخی ڕێگای هاتووچۆیان دەردەبڕن. ڕێگای ئەم سێ گوندە درێژییەکەی تەنها چوار کیلۆمەترە، بەڵام وەک دانیشتووانەکەی دەڵێن، هێشتا نە قیر کراوە و نە کۆنکرێت.
هیوا حەمید، دانیشتووی گوندی پوکەی سەروو لەبارەی دۆخی ڕێگاکەیانەوە دەڵێت: "بەڕاستی زۆر هیلاک بووین، لە حاجیاواوە تاوەکو دەگەینە گوندەکەمان، ڕێگاکە سەرتاپا خۆڵ و بەردە و هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەکراوە."
زانیاریی زیاتر؛ کێشەکە تەنها لە هاتووچۆی هاووڵاتییاندا نییە، بەڵکو زیانی بە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکەش گەیاندووە. عەبدوڵڵا ئیبراهیم، جووتیارێکی گوندی پوکەیە و ئاماژە بەوە دەدات کە ساڵانە بەرهەمێکی باشی کشتوکاڵییان هەیە، بەڵام ڕێگاکە ڕێگرە لە بەبازاڕکردنی. ئەو دەڵێت: "لەبەر خراپی ڕێگاکە تاقەتمان نییە و ناتوانین بەرهەمەکانمان ببەینە عەلوە و بازاڕەکان بۆ فرۆشتن."
لێدوانی فەرمی؛ لەسەر ئەم پرسە، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی ڕاپەڕین بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئاگاداری دۆخەکەن و داواکاریی چاککردنی ڕێگای ئەو سێ گوندەیان بەرزکردووەتەوە.
سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ڕاپەڕین وتی: "ئەمساڵ هیچ پڕۆژەیەک جێبەجێ ناکرێت، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەر کێشەی دارایی چارەسەر بکرێت، ئەو پڕۆژەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت





