ئاڤا نیوز
لە دڵی شاری سلێمانی و لە شەقامی مەولەوی، پیاوێک بە تەنها ئەرکی پاراستنی مێژوویەکی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە. "ماڵی کولتووری خاڵە ڕەجەب"، ئەرشیفێکی دەوڵەمەندە کە زیاتر لە 20 هەزار وێنەی دەگمەن و بەڵگەنامەی مێژوویی سەد ساڵی ڕابردووی سلێمانی و کوردستانی تێدا کۆکراوەتەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ بەپێی بەدواداچوونی ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا، ئەم مۆزەخانە کەسییە چەندین پارچەی دەگمەنی تێدایە کە لە هیچ شوێنێکی دیکە دەست ناکەون. لەوانە؛ وێنەی دەگمەنی مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانی، هەروەها بەڵگەنامەی سەرسوڕهێنەری وەک "مۆڵەتی شۆفێرییەکەی سەدام حوسێن" و "ناسنامە (ڕەگەزنامە)ی مام جەلال" لەناو ئەرشیفەکەدا پارێزراون.
گرنگیی ئەم مۆزەخانەیە لەوەدایە کە بووەتە زاکیرەی شارەکە؛ کەم کەس هەیە لە کوردستان وێنەی باو و باپیرانی لەم مۆزەخانەیەدا نەبێت. خاڵە ڕەجەب لەم بارەیەوە دەڵێت: "ئێستا وای لێهاتووە خەڵکی خۆیان ئەلبوومە کۆنەکانی باو و باپیرانیان دەهێنن بۆ لام و منیش وەک ئەمانەتێک لەم مۆزەخانەیەدا دەیانپارێزم."
زانیاریی زیاتر؛ سەرەڕای گرنگیی ئەم ئەرشیفە نیشتمانییە و ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار و هاووڵاتی کە ڕۆژانە سەردانی دەکەن، خاڵە ڕەجەب نیگەرانە لە بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئەو ئاشکرای کرد کە شوێنەکەی بە کرێ گرتووە و تەواوی کرێ و خەرجییەکەی لەسەر گیرفانی خۆیەتی، لەکاتێکدا سەردانکردن بۆ خەڵک "بێ بەرامبەرە".
خاوەنی مۆزەخانەکە دەڵێت: "پێشتر زۆر داوام کردووە هاوکاریم بکرێت بۆ ئەوەی ئەم مێژووەی کە تەمەنی زیاتر لە 100ساڵە نەفەوتێت و لەناو نەچێت، بەڵام بەداخەوە کەس بە دەنگمەوە نەهاتووە و هاوکاریم ناکەن."
ئەمەش بزانە؛ ئەم مۆزەخانەیە دەکەوێتە شەقامی مەولەوی، کۆڵانی پشت "فەلافلی بنار" و ڕۆژانە دەرگای کراوەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشتێک بەنێو مێژوودا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





