شازادەی جێنشینی سعوودیە لەبارەی سوودانەوە داواکارییەک ئاراستەی ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 21 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی ترەمپ و شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە میانەی سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ واشنتن داوای لە ترەمپ کرد هاوکار بێت بۆ ڕاگرتنی ململانێکان لە سوودان، ترەمپیش بە ئەرێنی وەڵامی داواکەی بن سەلمان داوەتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە دەگمەن قسەی لەسەر ململانێکان دەکات، لەبری ئەوە سەرنجی لەسەر شەڕەکانی غەززە و ئۆکراینا بوو لە هەوڵەکانیدا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بووە، بەڵام لە چوارچێوەی سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە داوای لە ترەمپ کردووە لەسەر پرسی سوودانیش کاربکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکا و سعوودیە، ترەمپ وتی، کۆتایم بە 8 شەڕ هێنا، سوودان لە پلانەکانمدا نەبووە، بەڵام شازادە بن سەلمان وای لێکردم گرنگی پێبدەم، وتیشی شازادەی جێنشینی سعوودیە دەیەوێت شتێک لەسەر سوودان بکەم و دوای 30 خولەک لە داواکارییەکەی، دەستم کرد بە کارکردن لەسەر فایلی سوودان بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکان.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە پێشتر واشنتن داوای لە هەردوو لایەنی ململانێی سوودان کردبوو بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست، لەسەر ئەم پرسە مەسەد بولۆس، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەفریقا، ڕاگەیاند، شەڕی سوودان گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهانە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




