
دیمەنی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی زانکۆکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ خوێندنی ساڵى 2025، زانکۆی سلێمانی وەک تەنها زانکۆ لە عێراقدا، پلەی 301-400، لە بواری ئەندازیاری شارستانی و 401-500 لە ماتماتیکدا لە سەرتاسەری جیهان بەدەستهێنا، زانکۆکە ناوی دەچێتە نێو ڕیزبەندی شانگهایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: ئەم ئەنجامە بەپێی ڕیزبەندیی جیهانیی بوارەکانی خوێندنی دامەزراوەی شانگهای بۆ ساڵی 2025 بەدەستهاتووە، تیایدا زانکۆی سلێمانی تەنها زانکۆیە لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانی عێراق کە پێوەرەکانی دامەزراوەی شانگهای تێدا بووە و بەو هۆیەشەوە ڕیزبەندی بۆ کراوە. ئەم ئەنجامە کاریگەریی ئەرێنى لەسەر ڕەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتی دروست دەکات.
زانیاریی زیاتر: هەڵسەنگاندنی زانکۆکان پشتبەست بووە پێنج پێوەری سەرەکی، کە ئەمانیش بۆ نۆ پێوەری ورد پۆلێن کراون:
ئاست بەرزیی مامۆستا:
-ژمارەی ئەو مامۆستایانەی خەڵاتیان لە بوارێکی ئەکادیمیدا وەرگرتووە.
-ژمارەی ئەو مامۆستایانەی توێژینەوەکانیان زۆرترین جار وەک سەرچاوە بەکارهێندراونەتەوە.
-ژمارەی ئەو مامۆستایانەی سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانن
-ژمارەی ئەو مامۆستایانەی پێگەی بەڕێوەبردن یان جێبەجێکاری سەرەکییان لە ڕێکخراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.
ئاستبەرزیی توێژینەوە:
-ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە کۆنفڕانس و گۆڤارە ئاستبەرزەکاندا بڵاو کراونەتەوە.
-ژمارەی ئەو مامۆستایانەی خەڵاتیان لە بوارێکی ئەکادیمیدا بردووەتەوە.
-بەرزیی کوالێتیی (چۆنیەتی) توێژینەوە:
- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی بوارێکی ئەکادیمی لە گۆڤاری ئیمپاکت فاکتەری جۆری Q1 بڵاوکراونەتەوە.
کاریگەریی توێژینەوە:
-ژمارەی جارەکانی بەکارهێنانەوەی توێژینەوەکانی بوارێکی ئەکادیمی (Citation Impact)
-هەمەئاهەنگیی نێودەوڵەتی:
-ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لەگەڵ هاو-نووسەری نێودەوڵەتیدا ئەنجام دراون.
-دامەزراوەی شانگهای یەکێکە لە سێ سەرەکیترین و ناسراوترین دامەزراوەکانی
-ڕیزبەندکردنی زانکۆکان لە جیهانداو لە ساڵی 2003ـوە دامەزراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی كوەیت كۆدەبێتەوە





