زێلێنسکی: لەبەردەم دوو هەڵبژاردەین یان "لەدەستدانی کەرامەت یان لەدەستدانی هاوبەشێکی سەرەکی"
- هەواڵ
- 22 تشرینی دووەم

ڤلادیمێر پووتین، زێلێنسکی و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
دواجار پلانی ئاشتیی ترەمپ و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر مێزی گفتوگۆی لایەنە پەیوەندییدارەکانە، مۆسکۆ ڕازیبوونی خۆی ڕاگەیاندووە و ئۆکرایناش "پێویستە تا ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە" وەڵامی پێشنیازی ئەمریکا بداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی پلانەکەی ئاشتیی ئەمریکا بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا تاڕادەیەکی زۆر پشتگیری لە پێشنیازەکە دەکات پلانەکە بە بنەمایەک بۆ یەکلاییکردنەوە و کۆتاییهێنان بە ڕەگ و ڕیشەی هۆکارەکانی ململانێکان دادەنێت.
پووتین داوا لە کیێڤ دەکات پێش ئەوەی درەنگ بێت ئەو پێشنیازەکە قبووڵ بکات، لە بەرامبەردا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت: فشار لەسەر وڵاتەکەی هەیە ئەمەش یەکێکە لە سەختترین ساتەکانی مێژووی ئۆکراینا. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کێیڤ لەبەردەم هەڵبژاردندایە لە نێوان "لەدەستدانی کەرامەتی خۆی یان لەدەستدانی هاوبەشێکی سەرەکی" وەک ئاماژەیەک بۆ ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، زێلێنسکی دەبێت پلانی ئاشتی قبووڵ بکات، بۆیە هەفتەیەک مۆڵەت بە کیێڤ دراوە، بۆ ڕازیبوون بە پلانەکە. دەشڵێت، پێنجشەممە 27-11-2025 دوا وادەیە بۆ ئۆکراینا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕەشنووسی پلانی ئاشتی پێشنیازکراوی ترەمپ، گەیشتووەتە دەست ئۆکراینا و کاری لەسەر دەکەن. سەرچاوەکان دەڵێن، کیێڤ ڕووبەڕووی فشارێکی بەرچاو دەبێتەوە لەلایەن واشنتنەوە بۆ ڕازیبوون بە ڕێککەوتنەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەبارەی پلانەکەی ترەمپ دەڵێن، ئەم ڕێککەوتنە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام دروست ناکات، بەڵکو ئۆکراینا لاواز و ئەوروپا ناسەقامگیر و ئەمریکا لاوازتر دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




