ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەردەوامە

شەیری بکە لە:
ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەردەوامە

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

ئێران، ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی بە کۆسپی سەرەکی لەبەردەم پێشکەوتنی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەزانێت و دەشڵێت پەیوەندییان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە پەیوەندیی بەردەوامدایە، ئەمەش لە ڕێگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی خۆیەوە لە ڤیەننا.

زانیاریی زیاتر: بەقائی داوا لە بەڕێوەبەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکات پابەندبن بە بەرپرسیارێتی پیشەیی و تەکنیکی خۆیانەوە و دەشڵێت پەکخستنی هاوکارییەکانمان لەگەڵ دەزگاکە لە ئەستۆی ئیسرائیل و ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپییە (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا).

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ