
دیمەنی مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، 156 ساڵ بەسەر بە قەزا بوونی هەڵەبجە تێپەڕ دەبێت، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا یادی ڕۆژی هەڵەبجە بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان ڕۆژی 24ـی 11ـی ساڵی 1869 لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان یەکەم قایمقامی هەڵەبجە دەستبەکار بووە. دیاریکردنی ڕۆژی هەڵەبجە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 کاتێک پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمانێک بڕیاریدا هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە بکرێتە "یادی ڕۆژی هەڵەبجە".
لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕیارمانداوە یادی ڕۆژی هەڵەبجە بەناوی " ئاوڕێک لە ڕابردوو دیدگایەک بۆ داهاتوو" بێ و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چالاکی جۆراجۆر لە قوتابخانە و زانکۆکان بکەین. ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتێکی نەمام چاندنمان دەبێت.
بەپێی خشتەی ئەو بەرنامەیەی پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤای داوە، لە چالاکی ئەم دوو ڕۆژە جگە لە پێشانگای شێوەکاری و نمایش شانۆگەری و کۆنسێرتی مۆسیقا و ئەنجامدانی ماراسۆن، هاوکات نمایشی چەند تابلۆیەکی هونەریی لە هەڵپەڕکێی کوردی و ناوچەیی لەلایەن تیپی میللی هەڵپەڕکێی سلێمانی پێشکەش دەکرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیارە سبەی دووشەممە کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆ هەر بۆ یادی ڕۆژی هەڵەبجە، بەهاوکاری تیپی مۆسیقای شنروێ، کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند هۆشیار حەمە فەرەج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






