
لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی و مۆلیدەیەکی ئەهلی
ئاڤا نیوز
بە هۆی گەیشتنی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی بە پارێزگای سلێمانی، ماوەی شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە. ئێستا ماوەی ئەو گرێبەستەش تەواوبووە کە پێشتر لەگەڵ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان کرابوو.
وێنە گەورەکە: یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆدا، پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێرییە، ئێستا سەنتەری هەموو شارەکان خاوەنی کارەبای بەردەوامن و لە کۆتایی 2026 هەموو هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
زانیاری پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕووناکی لە سلێمانی وایکردووە ماوەی شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکان کاریان پێنەکراوە.
چۆمان مەحموود دەشڵێت، لە ڕێگەی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە خاوەنی مۆلیدەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە گرێبەستەکە کۆتایی هاتووە و دەتوانن مۆلیدەکانیان لاببەن، چونکە پڕۆژەی ڕووناکی سەرکەوتوو بووە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستی لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردبوو، بۆ ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی شار و دروستبوونی هەر گرفتێکی تەکنیکی کار بە مۆلیدەکان بکرێت، بۆ ئەوەش مانگانە مووچەیەکی دیاریکراوی بۆ خاوەنی مۆلیدەکان دابین کردبوو.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار مۆلیدەی ئەهلی کاری پێدەکرا، لەو ژمارەیەش هەزار و 500 مۆلیدەیان لە سلێمانی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە نێو مانگی 12ی ئەمساڵدا کارەبا پڕۆژەی ڕووناکی بە ناحیەی پیرەمەگروون و قەزای چەمچەماڵ بگات.
بۆچی گرنگە: بە هۆی دوکەڵی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە هەوا و ژینگەی شارەکانی کوردستان پیسببوون، هۆکارێکیش بوون بۆ توشبوونی خەڵک بە نەخۆشی شێرپەنجە، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی هەوا و ژینگەی شارەکان خاوێنە و خەڵکیش لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پارێزراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






