بە تۆمەتی سیخوڕیکردن؛ حووسییه‌کان سزای لە سێدارەدان بۆ 17 کەس دەردەکات

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن؛ حووسییه‌کان سزای لە سێدارەدان بۆ 17 کەس دەردەکات

ژمارەیەک لە چەکداری حوسییەکانی یەمەن چەکیان بەرزکردووەتەوە

ئاڤا نیوز

لە پێشهاتێکی نوێیدا، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ وڵاتانی بیانی حووسییەکانی یەمەن سزای لەسێدارەدان بەسەر 17 کەس سەپاند. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمیی حووسییەکان ئاشکرای دەکات دادگایەکی سەر بە حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی وڵاتەکە، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ 17 کەس دەکرد.

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بڕیارەکە ئەم کەسانە تۆمەتبارکراون بە سیخۆڕیکردن بۆ وڵاتانی دیکە بۆ لەوانەش بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا و سعوودیە، هاوکات ئەم کەسانە زانیارییان له‌باره‌ی چەندین شوێن و پێگەی تایبه‌ت به‌ سه‌رکردایه‌تی ده‌وڵه‌ت لەگەڵ باردودۆخی سیاسی و سه‌ربازی بۆ وڵاتانی دیکە ئاشکرا کردووە. 

چی ڕوودەدات: هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی حووسییەکانەوە دەڵێت، گرووپێکی مەترسیدارن حکومەتی وڵاتەکەش مامەڵە لەگەڵ ئەواندا دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ