هاوپەیمانی سیادە بۆ ئاڤا: داوای پێکهێنانی یەک شاندی دانوستانکاری سووننە دەکەین
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

لۆگۆی هاوپەیمانی سیادە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردەی لایەنە سونییەکان تاوتوێی بەرکەوتە و داواکارییەکانیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق دەکەن، هەوڵیش دەدەن بۆ پێکهێنانی حکومەت خاوەن یەک شاندی دانوستانکار و کارنامەی سیاسیی بن.
وێنە گەورەکە: لەبارەی هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن، شەوی ڕابردووش سەرکردەکانی حیزبی تەقەدووم، حەسم و سیادە لە بەغدا کۆبوونەوە کە لەکۆی 70 کورسیی سوننەکان، ئەم سێ لایەنە پێکەوە خاوەنی 52 کورسین، بەپێی عورفی سیاسیش پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشکی سوننەکانە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەباس تائی، وتەبێژی هاوپەیمانی سیادە (سەروەی) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سونییەکان کە کورسیان لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ لە ماڵی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان بەڕێوەدەچێت، بانگهێشتنامەکەی خەمیس خەنجەریش کراوەیە و ئاراستەی سەرجەم لایەنە براوەکان کراوە.
وتیشی، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە یەکخستنی هەڵوێستەکان و ئامادەکردنی کارنامەیەکی یەکگرتووی لایەنە سونییەکانە، جگەلەوەش شایستەکانی پێکهاتەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
لەبارەی ئەوەشی کە ئایا هاوشێوەی شیعەکان یەک بەرە بۆ دانووستان پێکدەهێنن؟، محەممەد تائی ئەوەی خستەڕوو، بەباشی دەزانن و هەوڵیش دەدەن سووننەکان بەیەک شاند لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دانوستاندن بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی بەرپرسیش لە حیزبی تەقەدووم بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئاراستەیەکی ڕوون لەناو ماڵی سوننەکاندا هەیە بۆ ئەوەی هاوشێوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، سوننەکانیش چوارچێوەیەکی هەماهەنگیی و فراکسیۆنێکی گەورە و کاریگەر دروستبکەن، بۆ ئەم بابەتەش لەگەڵ زۆرینەی لایەنە سونییەکان جگە لە هاوپەیمانی عەزم، زۆر لە یەکترییەوە نزیکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






