کونسولی نوێی ئیمارات بۆ سەرۆک بارزانی: وڵاتەکەمان خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد. کونسوڵی ئیمارات خواستی وڵاتەکەی بۆ پەردان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دوپات کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی کردووە لە ئەحمەد حەسەن ئەلشەحی، کونسوڵی گشتی نوێی ئیمارات. لە دیدارەکە کونسوڵ سڵاوی سەرکردایەتیی ئیماراتی بە سەرۆک بارزانی گەیاندووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لێ کردووە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی ئەوەش هاتووە، کونسوڵی گشتیی ئیمارات ستایشی پێشکەوتن و بوژانەوەی هەرێمی کوردستانی کردووە و وتویەتی، وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.
سەرۆک بارزانی وێڕای بە گەرمی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێ وتوویەتی، گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئیجابی و دۆستانەیان بەرانبەر بە ئیمارات هەیە و پێشوازی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






