
ژمارەیەک پێشمەرگەی یەکەی 70
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە؛ کار لەسەر تەواوکردنی مامەڵە یاساییەکانی یەکەی 70 دەکرێت لەو چوارچێوەیەش "فەرماندەیی دەڤەر" دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئایندەیەکی نزیکدا مامەڵەی گواستنەوەیان تەواو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرۆک ئەرکان لەگەڵ فەرماندەی یەکەکانی 70 و 80 کۆبوونەوە، لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەرنامە و پلانەکانەوە گفتوگۆیان کرد، لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە دوو فەرماندەیی دەڤەر لەژێر سێبەری وەزارەتی پێشمەرگە پێکبهێنرێت و هەردوو یەکەکە لەو چوارچێوەیە یەکبخرێت، ئێستا یەکەی 80 لە چوارچێوەی فەرماندەی دەڤەر یەک خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی یەکەی 70 بە ئاڤای گوت، "مامەڵەی دروستکردنی پێکهاتەی فیرقەکان و دیاریکردنی دەسەڵاتەکان دەستیپێکردووە، پێش کۆتایی ئەمساڵ مامەڵەکان تەواو دەبن و لەچوارچێوەی فەرماندەیی دەڤەر دوو دێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
ئەمەش بزانە: ئەم پرۆسەیە چەندین سوودی هەیە، یەکێکیان زیادکردنی مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگەیە، بۆ قۆناغی ئێستا دەرماڵەکانیان بۆ نابەسترێت و دوادەکەوێت، دوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2026، ئەوکات هەر دەرماڵەیەک بە پێشمەرگەی سەر بە وەزارەت بدرێت ئەوانیش دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






