قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی ئامادەی یەکێتی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی کردنەوەی لقی خواردنگەیەک لە شاری سلێمانی ئامادەبوو، دواتر لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی عێراق قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تاوەکو گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆ دابووین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.
بەشێکی دیکەی قسەکانی لەبارەی چەند پرسێکی جیاواز:
قوباد تاڵەبانی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: پێمان وایە جارێ زۆر زووە بۆ ئەو بابەتە، چونکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی پەسندنەکراوە و ئەنجامی تانەکان یەکلاینەکراوەتەوە.
- لایەنە کوردستانییەکان پێیان وایە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کوردە و گفتوگۆکانیشمان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوام دەبێت بزانین دەگەین بە چ ئەنجامێک، چونکە عێراق پێویستی بە هاوسەنگییە و لە سێ پۆستە باڵاکان یەکێکیان شایستەی کوردە.
- لەبارەی ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: من وەکو قوباد تاڵەبانی ئێستاش لە دۆخی بانگەشەی هەڵبژاردنم بۆیە ئەگەر بکرێتەوە ئامادەم.
لەلایەکی دیکەوە: بەشدارنەبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس بووە جێگەی سەرنج و پرسیاری هاووڵاتییان، بەدواداچوونەکانی ئاڤا دەریخست کە بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ ئەو حیزبە نێردراوە، بەڵام بەهۆی "سەرقاڵییەوە" بەشدارییان نەکردووە، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی ئەو بابەتەی ئاڤای پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: من بانگهێشتی ئەو دیدارە کرابووم، بەڵام بە هۆی سەرقاڵییەوە نەمتوانی ئامادەبم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






