لە عێراق دزیی سەدە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دووبارە دەبێتەوە
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

گەڕانەوەی ئەو پارەی لە دزیی سەدە بردرابوو لەگەڵ لۆگۆی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، "بۆمبێکی قورسی" تەقاندەوە و ئاشکرای کرد کە تەواوی پارەی سندووقی چاودێری کۆمەڵایەتی، کە بڕەکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینارە دیار نەماوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد ئەسەدی لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی کرد، سندووقی چاودێری کۆمەڵایەتی، کە پارەکەی لە وەبەرهێنانەکان یان پشکی سندووقەکە لە قازانجی کۆمپانیاکانەوە دێت، بڕی پارەکەی گەیشتبووە دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار، وەزارەت پلانی دانابوو لەبری پشتبەستن بە خەزێنەی دەوڵەت، ئەم پارەیە بۆ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی بەکاریبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دوو مانگ لەمەوبەر کاتێ گەیشتینە سندووقەکە تووشی شۆک بووین کە هەموو پارەکە ڕاکێشرابوو، بێ ئەوەی ئاگادار بین.
ئاماژەی بەوەشدا کە "پارەکە لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ڕافیدەین ونبووە و ڕەنگە بۆ کڕینی سەنەدات ڕاکێشرابێت و ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە."
لە لایەکی دیکەوە: دیارنەمانی ئەم بڕە پارەیە نزیک دەبێتەوە لە بڕی "دزیی سەدە" کە بڕەکەی سێ ترلیۆن و 500 ملیار دینار بوو.
لەلایەکی دیکەوە: ڕائد مالیکی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا کە سێ نووسراوی لەگەڵدا هاوپێچ کردووە، ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی مانگی ئەیلوول نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی کردووە و تیایدا ڕوونیکردووەتەوە کە زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار پارەی ناو سندووقی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕاکێشراوە، دوای نووسراوەکەشی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دۆسییەکەی جوڵاندووە و کردوویەتی بەناوی خۆیەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر ئەم بابەتە پرسیاری پەرلەمانی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی کردووە، وەزارەتی دارایی پێیان وتووە بەگوێرەی یاسا ئەوانە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن پارەیان بۆ خەرجکراوەو پارەی سندووقەکە لە تایبەتمەندی ئەوان نییە، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتییش تائێستا وەڵامی پرسیارە پەرلەمانییەکەی نەداوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





