وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دیار نەمانی پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی: هەژمارەکەیان سڕ کراوە
- عێراق
- 23 تشرینی دووەم

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق، بانکی ڕافیدین، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی
ئاڤا نیوز
لێدوانێکی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی دیارنەمانی زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری وەزارەتەکەی، مشتومڕ و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە. وەزارەتەکە لەپاڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ڕافیدەین ڕوونکردنەوە دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد بوو، تەواوی پارەی سندووقی چاودێریی کۆمەڵایەتی، کە بڕەکەی دوو ترلیۆن و 500 ملیۆن دینارە دیار نەماوە. ئەمەش کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بە "دزیی نوێی سەدە" وەسف کرا، دواتر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی و بانکی ڕافیدەین بە ڕاگەیێنراوی جیا هاتنە دەنگ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، پارەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک خەرج دەکرێن و لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا بە تەواوی مسۆگەر کراون.
- وەزارەتەکە سەبارەت بە لێدوانەکەی ئەسەدی دەڵێت؛ لێدوانەکەی وەزیر تایبەت بوو بە دۆخی پارەی نەختینەیی لە بانکەکاندا و بابەتی نەبوونی پارەی ئامادەکراو کە جار بەجار ئامادە نییە بۆ دەرهێنانی دەستبەجێیە، بۆیەش باسەکە پەیوەندی بە دۆخی نەختینەییەوە هەبوو نەک نەمان یان نەبوونی.
- وەزارەتی کار دووپاتی دەکاتەوە، مافەکانی سندووقەکە و ئەو توێژەی کە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە پارێزراون و لە تۆمارە فەرمییەکاندا بەڵگەدارکراون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند: "بە سەرنجەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو لێدوانە تەلەفزیۆنییەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، کە زانیاری نادروستی سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی خستووەتەڕوو، دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە پارەکان ڕانەکێشراون، بەڵکو تەنیا هەژمارەکە سڕ کراوە".
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بەم بابەتەوە، بانکی ڕافیدەینیش هاتە دەنگ و لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی کردەوە، لێدوانەکەی ئەسەدی ورد نییە و ئەو بڕە پارەیەی ئاماژەی پێ کردووە بۆ هەژماری تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەدار دەکرێت نەک سەر بە هەژماری سندووقی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتییە، بانکەکە دووپاتی دەکاتەوە، هیچ داواکارییەک یان خواستێکی لە وەزارەتی کار یان بەڕێوەبەرایەتی سندووقەکە پێنەگەیشتووە بۆ وەبەرهێنان یان کشاندنەوەی ئەو بڕە پارانە.
- بەگوێرەی بانکەکە هەژماری تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی سێ ترلیۆن و 500 ملیار دینارە لە کاتێکدا هەژماری سندووقی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەنیا 390 ملیار دینارە و هەموو ئەم بڕانە بە تەواوی لە بانکەکەدا بوونیان هەیە بێ هیچ کەموکورتییەک یان ڕاکێشانێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





