بەهۆی کوشتنی ژن و مێردێک لە حومس تاڵانکاری و سوتاندنی ماڵان دەستی پێکردووە

شەیری بکە لە:
بەهۆی کوشتنی ژن و مێردێک لە حومس تاڵانکاری و سوتاندنی ماڵان دەستی پێکردووە

دیمەنی پشێوییەکان

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گەڕەکی موهاجیرین کە زۆرینەیان عەلەوین لە شاری حومس لە سووریا داوای یارمەتی بەپەلە دەکەن، ئەمەش دوای هێرشی چەکدارانی عەشیرەتێکی ناوچەکە و سووتان و تاڵانکردنی دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێل و تەقەی هەڕەمەکی لەنێو شەقام و کوچەو کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە. تاوەکو ئێستاش هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن.

چیرۆکی سەرەکی: لە کاردانەوەی کوشتنی ژن و مێردێک لە شارۆچکەی زێدل، گرژییەکی زۆر سەریهەڵدا و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە و پشێوی گوازرایەوە بۆ گەڕەکەکانی دیکەی شاری حومس.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، گەڕەکی موهاجیرین لە دۆخێکی گرژیی قووڵدایە، خەڵکی ناچار بوون دوکانەکانیان دابخەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان بەهۆی بەردەوامبوونی تەقەی هەڕەمەکی و نەبوونی کۆنترۆڵی ئەمنی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەکدارانی عەشیرەتی بەنی خالید، دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە و تاڵانیان کردوون. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی، لەوانە ژن و منداڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆوە بریندار بوون. پشێوی بەردەوامە و چەندین حاڵەتی ڕفاندنیش تۆمار کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ