حەماس کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
حەماس کار لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەکات

دیمەنی پاشماوەی جەنگ لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

شاندێکی حەماس بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە لە قاهیرە بوون، وتوێژیان لەبارەی چەسپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ڕێکخستنەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە کرد.

وێنە گەورەکە: شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس دوێنی یەکشەممە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر، گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە کرد.

زانیاریی بەدەستهاتوو: حەماس جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە دووپاتکردەوە، لەبارەی قۆناغی دووەمیش دەڵێت،قۆناغەکە گفتوگۆی لەسەر کراوە، بەبێ خستەڕوو وردەکاریی زیاتر.

کاریگەری و لێکەوتەکان: لە دەستپێکی ئاگربەستی غەززەوە، ئیسرائیل و حەماس هەردووکیان بە بەردەوام یەکتری بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکەن.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو پلانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە خستووەتەڕوو، قۆناغی دووەمی هەر یەکە لە چەکداماڵینی حەماس و   دامەزراندنی دەسەڵاتێکی ڕاگوزەر و جێگیرکردنی هێزێکی سەقامگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ غەززە لەخۆدەگرێت.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ