ئەبوزەبی ئەمریکا و ڕووسیا کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەبوزەبی ئەمریکا و ڕووسیا کۆدەکاتەوە

ئاڵای ئەمریکا و ڕووسیا

ئاڤا نیوز

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، لە چوارچێوەی ئەمەدا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەرانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆببنەوە.

چیڕۆکی سەرەکی: بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا ڕۆژی یەکشەممە 23-11-2025  لە جنێڤ کۆبوونەوە و تاوتوێی ڕەشنووسی پلانی واشنتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا کرد، هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کەناڵی بی بی سی ئاشكرای دەکات،  دان دریسکۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریکا لە ئەبوزەبی لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیا کۆدەبنەوە، بەڵام هێشتان دیار نییە شاندی ڕووسیا لە کێ پێکهاتووە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم دانوستانانە لە کاتێکدان، درەنگانی دوێنی شەو ڕووسیا هێرشی بۆ سەر کێیڤ ئەنجامداوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەوێکدا ئۆکراینا هێرشی ئاسمانی کوشندەی ئەنجامداوە، 249 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیان خستووەتە خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ