قوباد تاڵەبانی: تووندوتیژییەکی نوێ دژی ژنان پەرەی سەندووە و دەبێت کۆتایی پێبهێنین

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی: تووندوتیژییەکی نوێ دژی ژنان پەرەی سەندووە و دەبێت کۆتایی پێبهێنین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند: دروشمی جیهانیی ئەمساڵ "یەکگرتنە بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان"، بەداخەوە ساڵانێکە لە کۆمەڵگای ئێمەشدا بەشێوەی جۆراجۆر ئەم دیاردەیە پەرەی سەندووە.

وێنە گەورەکە: رۆژی 25ی تشرینی دووەم لەساڵی 1999ەوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەک رۆژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بەژنان دیاری كراوە، لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە بۆ ماوەی 16 رۆژ هەڵمەتێكی نیشتمانی ڕادەگەیەنرێت، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند: کورد نەتەوەیەکی بەشانسە کە خاوەنی کولتوورێکە سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، بەڵام دەوڵەمەندە بە ڕێزگرتن لە پێگەی ژن لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا. ئەو ئازایەتییەی ژنانی خەباتکاری کورد کە جیهانیان سەرسام کردووە، بەشێکی گرنگی سەرچاوەی گرتووە لەو کولتوورە دەوڵەمەندەی وا پیاوەکان سەری رێز و شکۆ لە ئاست ژنانی ئازا و ئازاد دا دادەنوێنن.

- لەم رۆژەدا جەخت دەکەینەوە کە پێویستە بە ئیلهام وەرگرتن لە کولتووری رەسەنی خۆمان و هەروەها بە خۆگونجاندن لەگەڵ روحی سەردەم و بەها و پێشکەوتنە جیهانییەکان، کۆمەڵگەکەمان لە هەموو جۆرەکانی تووندوتیژی دژی ژنان پاک بکەینەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە: دروشمی جیهانیی ئەمساڵ یەکگرتنە بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان، بە داخەوە ساڵانێکە لە کۆمەڵگای ئێمەشدا بە شێوەی جۆراجۆر ئەم دیاردەیە پەرەی سەندووە، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی پێکەوەکارکردنی هەموومان بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە بۆ دانان و جێبەجێکردنی پلان و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە لە تووندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ