مەرجەعیی عەلەوییەکان هێرش دەکاتە سەر حکومەتی دیمەشق و داوای فیدراڵی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی حکومەتی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای رووداوەکانی حومس، مەرجەعیی باڵای ڕوحیی تایفەی عەلەوی لە سووریا، ڕەخنەی تووندی لە حکومەتی دیمەشق دەگرێت و داوای جێبەجێکردنی سیستمی فیدراڵی و لامەرکەزیی سیاسی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاردانەوەی کوشتنی ژن و مێردێک لە شارۆچکەی زێدلی عەلەوینشین گرژییەکی زۆر لە پارێزگای حومسی سووریا و ئیدارەی فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆی شارەکە قەدەغەی هاتووچۆی لە ژمارەیەک گەڕەک ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: شێخ غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سووریا و دەرەوە، ڕایگەیاند: سوریا بووەتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە و ململانێی تایفیی، لەکاتێکدا تایفەی عەلەوی هەرگیز گرنگی بە لایەنگیری تایفی نەداوە.
زانیاریی زیاتر: غەزال ئاماژەی بەوەشکرد، عەلەوییەکان چەکەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتێکی تیرۆریستی، تەکفیریی و پەراوێزخەر کرد، دەسەڵاتێک پێکهاتەی سوننەی کردووەتە ئامرازێک بۆ سیاسەتەکانی خۆی.
ئەمەش بزانە: لە درێژەی قسەکانیدا، مەرجەعیی باڵای ڕوحیی تایفەی عەلەوی لە سووریا، ڕووی لە پێکهاتەکانی سووریا کرد و گوتی، مسۆگەرکردنی مافی هاووڵاتییانی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەکان فیدراڵی و لامەرکەزیی سیاسییە"، هاوکات بەمەبەستی ڕاگرتن و دژایەتیکردنی هەموو جۆرە تیرۆرێک کە بەرامبەر پێکهاتەکان ئەنجام دەدرێت، داوای گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئاشتیانەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





