گۆڕهەڵکەنێکی غەززە: لە سەرەتای جەنگەوە 18 هەزار تەرممان بەخاک سپاردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 تشرینی دووەم

هەڵدانەوەی گۆڕ لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕ لەنێو ماڵە وێرانبووەکان، شوێنە گشتییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکاندا دۆزراونەتەوە و گۆڕهەڵکەنێکيش دەڵێت: لە سەرەتای جەنگەوە 18 هەزار تەرممان بەخاک سپاردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 ـەوە نزیکەی 69 هەزار کەس زۆربەیان ژن و منداڵن کوژراون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر قوربانی لەژێر داروبەردی بینا رووخاوەکاندا ماونەتەوە، بۆیە دوای ئەوەی گۆڕستانەکان پڕبوونەوە و غەززە پڕبووە لە گۆڕی هەڕەمەکی، بەرگری شارستانیش بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و هاووڵاتیان هەوڵی گواستنەوەی تەرمەکان لە گۆڕە هەڕەمەکییەکانەوە (کە لەنێو زانکۆکان و نەخۆشخانەکانیشدا هەن) بۆ گۆڕستانەکان دەدەن.
لێدوانی فەرمی: تافش ئەبو حەتەب، کە زیاتر لە 20 ساڵە وەک گۆڕهەڵکەن لە گۆڕستانی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کار دەکات، ڕایگەیاند : ڕۆژانە دەیان فەڵەستینی بەخاک دەسپێرێت کە زۆربەیان ژن و منداڵن، تەنانەت هەندێک خێزان بەتەواوی لە تۆمارە مەدەنییەکان سڕاونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەبو حەتەب ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی دۆخی جەنگ و گەمارۆی توند و داخستنی دەروازەکان، ئێستا تێچووی گۆڕێک و ناشتنی مردوویەک لەغەززە نزیکەی 300 دۆلارە، بۆیە ناچارن پاشماوەی خانوو و باڵەخانە وێرانبووەکان وەک جێگرەوەی بلۆک و چیمەنتۆ بەکاربهێنین، کە ئەوەش تێچوو و ماندووبوونی دەوێت و هێشتا بۆ خەڵکی هەژار گرانە.
ئەمەش بزانە: ئەو گۆڕهەڵکەنە ڕوونیکردەوە، لەگەڵ خێرخوازان گۆڕی بەکۆمەڵیان بێبەرامبەر دابین کردووە کە جێگەی 15 بۆ 20 تەرمی تێدا دەبێتەوە و داواشی لە خێرخوازان کرد بەپەلە هاوکاری بگەیێنن تا مردووەکان بە شێوەیەکی شایستە بنێژرێن، چونکە بە هاتنی وەرزی زستان دۆخەکە سەختتر دەبێت و مەترسی ئەوە هەیە ئاو بچێتە نێو گۆڕەکان و تەرمەکان دەربکەونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیبراهیم ئەسلیح، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی "قیراتان"ی خێرخوازی، دەڵێت " قەیرانەکە تەنیا لە گۆڕدا نییە، بەڵکو کفنیش دەست ناکەوێت، ڕۆژانە بەناچاری لەبەردەم دەیان تەرمدا دەوەستبن و کفن یان تەنانەت کیسەی پلاستیکیش بۆ داپۆشینیان دەست ناکەوێت"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





