پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانی و ئەمریکاوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
- هەواڵ
- 25 تشرینی دووەم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرد
ئاڤا نیوز
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهینانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە بێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتیان و پێکهاتەکانی عێراق بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد، کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکە دا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پێکهینانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە بێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتیان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستەمی فیدراڵی بگرێت.
- لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە دا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لە پێویستیی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق، هاوکات بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا.
لەلایەکی دیکەوە: هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەتی لە بواری دارایی و پشتیوانیشی بۆ ئەو چاکسازییانە دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






