
دیمەنی قەڵای هەولێر لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
تیمەکانی شارەوانی بە چەند قۆناغێک دەستیانکردووە بە لابردنی پاشماوەی کەڵەکەبووی سەر قەڵای هەولێر، تا ئێستا زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوەیان فڕێداوە.
وێنە گەورەکە: ئەو پاشماوەیەی لە قەڵای هەولێر کەڵەکە بووە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتووانی قەڵا کە 20 ساڵ لەمەوبەر بەجێیانهێشتووە و بەشێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ کاتی نۆژەنکردنەوەی قەڵا.
لێدوانی فەرمی: یادگار ئەرگوشی، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی بوژانەوەی قەڵای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگە پارێزی هەولێر بەشێکی پاشماوەی گەڕەکی تەکیەی سەر قەڵای هەولێرمان لابرد، کە بەشێکی بۆ پاشماوەی دانیشتووانی پێشووی قەڵای هەولێر دەگەڕێتەوە، بەشێکی دیکەی تایبەتە بە پاشماوەی نۆژەنکردنەوەی قەڵا.
لەلایەکی دیکەوە: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا بەیانی ئەمڕۆ توانراوە هەزار و 144 تۆن پاشماوە لەو گەڕەکە فڕێ بدرێت و هێشتا قۆناغێکی دیکەی ماوە.
باکگراوند: ساڵی 2005 دانیشتووانی قەڵای هەولێر قەرەبوو کرانەوە و چۆڵیان کرد، تەنیا چەند ماڵێک وەک هێمای بەردەوامی ژیان لە قەڵا مانەوە. ساڵی 2009 دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی. قەڵای هەولێر لە 506 خانوو پێکهاتووە و لە حوزەیرانی ساڵی 2014، لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لیستی کەلەپووری جیهانی داندراوە و وەك کۆنترین ناوچەی جیهان کە ژیانکردن تێیدا بەردەوامە ناسێندراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






