
سوپای عێراق لە سەر زەوی جووتیارانی کورد
ئاڤا نیوز
کێشەی جووتیارانی کوردی سنووری پارێزگای کەرکووک بەردەوامە و عەرەبی هاوردە بەردەوام لە کێڵانی زەویی جووتیارانی کورد و سوپای عێراق پشتیووانیان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆری زەوییە کشتوکالییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، لە خاوەنە کوردییەکان سەندرابوونەوە و دراون بە عەرەبی هاوردە، تا ئێستا ئەو کێشەیە هەر بەردەوامە و عەرەبی هاوردە بەردەوام کە کێلانی زەوی جووتیارانی کورد.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک، گوتی: لە گوندی عەلەغێر لە سنووری پارێزگای کەرکووک، عەرەبی هاوردە بردەوامن لە کێلانی زەوییە کشتوکالییەکانی کورد، بۆ ئەمەش پشتییان بە گرێبەستێکی هەڵوەشاوەی کشتوکاڵی کەرکووک بەستووە و سوپای عێراقیش پاڵپشتی عەرەبی هاووردە دەکات و کارئاسانیشیان بۆ دەکات.
- عەرەب هاوردە، لە ناو ناو حەرەمی گوند زەوییان کێڵاوە، هەندێک خانووی کوردەکانیشیان ڕووخاندووە.
- لە کۆی زیاتر لە 29 هەزار دۆنم زەوی گوندی عەلەغێر، تەنیا کەمتر لە 10 هەزار دۆنم زەوی بەدەست جووتیارە کوردەکان ماوە، زیاتر لە 19 هەزار دۆنم زەوییش لەلایەن عەرەبی هاوردە دەستی بەسەردا گیراوە.
- سوپای عێراق ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان دەکات لە گەیشتنیان بەو گوندانەی عەرەبی هاوردە زەوی جووتیارانی کورد دەکێلن، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسان بەو شوێنانە بگەن نابێت بەهیچ جۆرێک خۆیان بناسێنن و بزانرێت ڕۆژنامەنووسن ئەگەرنا سوپای عێراق ڕێگە نادات سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.
باکگراوند: 21-1-2025 پەرلەمانی عێراق یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکان پەسەندکرد، بەپێی ئەم یاساییە ئەو زەویانەی بە بڕیاری بەعس لە خاونە ڕەسەنەکانیان وەرگیراون و بە عەرەبی هاوردە دراون، هیچیتر گرێبەست بۆ عەرەبە هاوردەکان نوێ ناکرێتەوە و زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێنرێنەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق ئەو یاسایەی وەکو خۆی جێبەجێ نەکردووە، سوپای عێراقیش پشتگیری لە عەرەبە هاوردەکان دەکات بۆ کێلانی زەویی جووتیارانی کورد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






