د. جەمال کۆچەر: بەغدا تا 10 ڕۆژی دیکە مووچە نەنێرێت تووشی ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی دەبێتەوە
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

د. جەمال کۆچەر، کاندیدی دەرچووی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بە هۆی گرفتی نەبوونی پارەی کاشەوە تاوەکو ئێستا مووچە بخاتە سەر هەژماری بانکی فەرمانبەرانی. کاندیدێکی دەرچووی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەکات: ئەگەر حکومەت تا 10 ڕۆژی دیکە مووچە نەنێرێت تووشی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا لە هەوڵدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی خۆی و بەشێکی زۆری وەزارەتەکانیش مووچەیان بەسەردا دابەش نەکراوە، تەنها بە ژمارە مووچە خراوەتە سەر هەژماری ئەو وەزارەتانە بەڵام پارە نەخراوەتە سەر هەژماری فەرمانبەران.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەو باوەڕەدام تاوەکو 10 ڕۆژی دیکە عێراق مووچە نەنێرێت، خەڵک لە ناوچەکانی عێراق ناڕەزایی دەردەبڕێت. هەر بۆیە تەیف سامی دەڵێت: دەتوانین هەموو پارەیەک ڕابگرین بەڵام مووچەی فەرمانبەرانمان ڕاناگرین.
لەبارەی مووچە مانگەکانی 11 و 12 د. جەمال کۆچەر ڕایگەیاند: مانگی 12 ئەگەر ساڵی دارایش تەواو بێت، بەغدا دەتوانێت ئەو پارەیە بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراقەوە ئەو کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باسی لەوەکرد: دەبێت کورد وەرەقەیەکی سیاسیی هاوبەشی هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا، بەپێچەوانەوە چوار ساڵی دژوارمان دەبێت.
- "لایەنە شیعە و سوننەکان یەکیانگرتووە بەیەک هەڵوێست گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن، دەبێت لایەنە کوردستانییەکانیش بەیەک دەنگ بڕۆنە نێو گفتوگۆیەکان، ئەگینا چوار ساڵی زۆر سەختمان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داوای ئاگربەست لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داوای ئاگربەست لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە





