لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک سێ خوشک و برا گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناحیەی ڕەشاد لە باشووری پارێزگای کەرکووک، سێ منداڵی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا و دایک و باوکیشیان بریندار بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای نێوان هەردوو شاری کەرکوک و تکریت لە سنووری ناحیەی ڕەشاد ڕوویداوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بەوە دەدات، "ڕووداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سالۆن لە نزیک ناوچەی حەجاج بووە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی پێنج کەس بە برینی جۆراوجۆر و دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک بۆ وەرگرتنی چارەسەر"، ئاماژەی بەوەش کرد کە سێ منداڵەکە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە "هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی زۆر و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ زانینی وردەکارییەکان".
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی هەمان سەرچاوە، لەم ماوەیەی کۆتاییدا ئەو ڕێگایە بەهۆی خێرایی زۆر و کەمیی ڕووناکی لە هەندێک بەشدا، زیادبوونی ڕووداوەکانی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش وا دەخوازێت شۆفێران وریا بن و پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی قاچاخچییەكی مهترسیداری كورد له ئهورووپا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چاکسازی و پاکسازی لە دۆسییە و مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لەبارەی پچڕانی کارەبا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی بەڵێن دەدات لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9 بنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی قاچاخچییەكی مهترسیداری كورد له ئهورووپا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چاکسازی و پاکسازی لە دۆسییە و مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لەبارەی پچڕانی کارەبا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی بەڵێن دەدات لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9 بنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا: دەمانەوێت هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەردەوام بێت






