
دیمەنی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر لە شەودا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی پچڕانی تەزووی کارەبا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر بڵاودەکاتەوە و هۆکارەکەی بۆ پرۆسەی چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکان دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڕێکخستنەوە و چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیانی ئاگادارکردبووەوە کە بەمەبەستی کەم کردنەوەی پچڕانی کارەبا، کار لە گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی کارەبای کوردستان ئاشکرای کرد، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامدانی چالاکییەکانی "سازدانەوەی تۆڕی کارەبا"، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.
وەزارەتەکە ڕوونی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی پێشوەختەیان بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەرەکان (محاویلەکان) و تۆڕی کارەبای نیشتمانی، بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکان و کەم کردنەوەی پچڕانی کارەبا لە داهاتوودا.
چارەسەرەکان: سەبارەت بە کاتی چارەسەرکردنی گرفتەکە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە: "لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی (ڕووناکی)، سەرقاڵی کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی تەزووی کارەبان بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران."
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا، داوا لە هاوڵاتیان کراوە "بەردەوام چاودێریی نامەکانی مۆبایلیان بکەن، تاوەکو لە کات و شوێنی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانەوە لە ناوچەکانیان ئاگاداربن".
وەزارەتی کارەبا وێڕای بەرزنرخاندنی پشوودرێژی و هاوکاریی هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (1992)ـەوە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





