بەغدا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی مووچەی مانگی 9 دەدات

شەیری بکە لە:
بەغدا بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی مووچەی مانگی 9 دەدات

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە عێراق دابەشکردنی مووچە دەستی پێکرد، بەڵام تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تەنها مووچە وەزارەتی نەوت دابەشکرا، لە دوای نیوەڕۆوە ئینجا نۆرەی وەزارەتی پەروەردە هات، بەڵام بە کەموکورتییەوە دابەش دابەشکرا بەوەی هەرجارە و مووچەی پەروەردەی شارێک خەرج دەکرا هێشتاش تەواو نەبووە.


بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا قسەی لەگەڵ بەرپرسێکی کورد لە بەغدا کرد، بەوەی "ئەم دۆخە چییە بۆ وایلێهات"، وەڵامی بەرپرسەکە بۆ ئاڤا ئەوە بوو کە "چەند ڕۆژێکە پارە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکان، بەڵام بەهۆی کەمی پارەی کاش دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە".


بەرپرسان و خەڵک ترسیان هەبوو ئەگەر بەمشێوەیە لە عێراق مووچە بدرێ، ناردنی مووچە خەڵکی کوردستان دوادەکەوێت. هاوکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، بەڵام باسی مووچە نەکرا.


زانیاریی تایبەت؛ دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی گوتووە "ئێستا دەستان بە دابەشکردنی مووچەی خۆتان کرد، کەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؟"، وەڵامی تەیف سامی چاوەڕوان نەکراو بووە، "گوتوویەتی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم".


بەپێی ئەم لێدوانە بێت بۆ ئەم مانگەش كێشەی سیولە و پارەی کاشیان چارەسەر کردووە و ئێستا پارە هەیە.


لەلایەکی دیکە: لەبارەی چارەنووسی دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ، مانگەکانی 11 و 12 چی لێدێ؟ دکتۆر جەمال کۆچەر، کە لە خولی پێشوودا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، بۆ ئەم خولەش دەرچووەتەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم مووچەی ئەینێرم مووچەی مانگی نۆیە و نەیوتووە مووچەی  11ـەیە، واتە ئەو دوو مووچەی دەمێنێت لەسەر حکومەتی عێراقە بیدات، جا ئەگەر بکەوێتە ساڵی داهاتووشەوە هەر دەبێ بیدات.

 

ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بردە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ