
دیمەنی خۆپیشاندانەکەی عەلەوەییەکان
ئاڤا نیوز
گرژییەکان لە سووریا پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێوە و دەیان هەزار هاوڵاتی لە پێکهاتەی عەلەوی، دژی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع دەستیان بە خۆپێشاندانی سەرتاسەری کردووە و داوای جیابوونەوەی ئیداری و سیستەمی فیدراڵی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی دوێنێ غەزال غەزال، سەرۆکی ڕۆحیی ئەنجوومەنی باڵای عەلەوییەکان داوای ئەنجامدانی خۆپێشاندانی کرد، ئەمڕۆ شەپۆلێکی ناڕەزایەتی فراوان شارەکانی حومس، لازقییە، بانیاس و تەرتووسی گرتەوە.
داواکارییەکان: خۆپێشاندەران کۆمەڵێک داواکاریی سەرەکییان خستووەتەڕوو، دیارترینیان بریتین لە: چەسپاندنی سیستەمی لامەرکەزی و فیدراڵیزم، ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان، هەروەها کۆتاییهێنان بەو هەڵمەتانەی بە "پاکتاوی نەژادی، ڕفاندن و کوشتن" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە وەسفی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کردووە، هێزە ئەمنییەکان بە توندوتیژی وەڵامی ناڕەزایەتییەکانیان داوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە گۆڕەپانی (زەهرا) لە شاری حومس، هێزەکان هەڵمەتی دەستگیرکردنیان ئەنجامداوە و لە چەندین شوێن گازی فرمێسکڕێژ و تەقەی هەڕەمەکییان دژی خۆپێشاندەران بەکارهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری لازقیە، خۆپێشاندەران وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی و داواکردنی سەربەخۆیی ئیداری، تابلۆی ناوی پارێزگاکەیان لەسەر باڵەخانەی پارێزگا لابردووە. لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی چڕ بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگە سەرەکییەکانیان داخستووە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی خۆپێشاندانەکان. بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان دەیان کەس برینداربوون، بەڵام تا ئێستا گیانلەدەستدان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
باکگراوند: دۆخی سووریا لە قۆناغی دوای بەشار ئەسەد (کە خۆی سەر بە پێکهاتەی عەلەوی بوو)، ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و ململانێی نێوان پێکهاتەکان و حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع بەردەوامە. لە ماوەی ڕابردوودا شەڕێکی خوێناوی لەنێوان دروزەکان و هێزەکانی حکومەت ڕوویدا کە هەزاران قوربانی لێکەوتەوە، هەروەها پێشتریش پێکدادان لەنێوان عەلەوییەکان و هێزەکانی شەرع سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






