
دیمەنی کۆبوونەوەی کەمال محەممەد ساڵح و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بابەتێكی ستراتیژی و گرنگە لای ئیدارەی واشنتن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت ڕێکكەوتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاکان درێژخایەن بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە وەکالەت)، پێشوازی لە چاشوا هاریسۆن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پەرەسەندنەكانی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت، زیادبوونی بەرهەمهێنان و شایستە داراییەكانی كۆمپانیاکانی نەوت کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمریكا خوازیاری ئەوەیە ڕێکكەوتنی سێ لایەنەی نێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیا بیانییەكان بۆ هەناردەکردنی نەوت، ڕێککەوتنێکی بەردەوام و درێژخایەن بێت و سەرجەم ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی دێنە بەردەم ڕێککەوتنەکە چارەسەر بکرێن."
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەكان، بەتایبەت چارەسەركردنی گرفتە تەكنیكییەكان. لەم چوارچێوەیەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كرد بۆ پابەندبوونیان بە ڕێكکەوتنی سێ لایەنەی نێوان وەزارەتەکە و وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت.
باکگراوند؛ ئێستا ڕێككەوتنێكی نەوتی لەنێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە و لە بەرواری 31-12-2025 کۆتایی دێت، ئەمەش وادەکات پێویستی بە نوێکردنەوە یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەبێت تا ئەوكاتەی بودجەی ساڵی 2026ـی فیدراڵ پەسەند دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





