ڕێچکەیەکی گەشتیاریی شاخەوانیی کوردستان خەڵاتی باشترین ڕێچکەی جیهانی پێبەخشرا

شەیری بکە لە:
ڕێچکەیەکی گەشتیاریی شاخەوانیی کوردستان خەڵاتی باشترین ڕێچکەی جیهانی پێبەخشرا

گەشتیارێک لەسەر چیای هەڵگورد

ئاڤا نیوز

 

ڕێچکەیەکی شاخەوانیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا خەڵاتی باشترین ڕێچکەی گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهان بەدەست دەهێنێت، کە بە درێژترین ڕێچکەی شاخەوانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕێچکەکە کە بە "ڕێچکەی چیای زاگرۆس" ناسراوە، درێژییەکەی 215 کیلۆمەترە. خاڵی دەستپێکی گوندی (شوش)ـە لە سنووری قەزای ئاکرێ و بەناو 36 گونددا تێدەپەڕێت تاوەکوو دەگاتە بناری چیای هەڵگورد لە سنووری قەزای چۆمان.

 

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن "ڕێكخراوی ڕێچکەکانی کوردستان"ـەوە جێبەجێ کراوە. ڕێکخراوەکە ماوەی پێنج ساڵ بە وردی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان گەڕاون و رووپێوییان کردووە تاوەکو ئەم ڕێڕەوە سرووشتییەیان دەستنیشان کردووە، دواتر کاری هێڵکاری و دانانی تابلۆی ڕێنماییان بۆ ئەنجام داوە.

 

لێدوانی فەرمی: لەم بارەیەوە میران دزەیی، سەرۆکی ڕێكخراوی ڕێچکەکانی کوردستان بە ئاڤا میدیاـی ڕاگەیاند، پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتییەکی باشی لێ کراوە و دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕێچکەیە، جگە لە دیمەنە سرووشتییەکان، بریتییە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دانیشتووانی ناوچەکە. بەپێی سیستەمی پڕۆژەکە، لە هەر گوندێک گرێبەست لەگەڵ ڕێنیشاندەرێکی ناوخۆیی و چەند ماڵێک کراوە بۆ مانەوەی گەشتیاران، بەو پێیەی بڕینی ڕێچکەکە نزیکەی 14 ڕۆژی پێویستە و گەشتیاران لەبری خێمە، لە ماڵی گوندنشینان دەمێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ