ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی شەهیدانی ناحیەی کەورگۆسک لە هەولێر بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە ناحیەی کەورگۆسک، نیگەرانی خۆیان لە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەردەبڕن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە سنووری ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەدەست نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆ، کەمئاوی و خراپیی ڕێگەوبان و نەبوونی قیر و کۆنکرێتەوە دەناڵێنن.
جەرجیس محەممەد، کە یەکێکە لە دانیشتووانی گەڕەکەکە ئاماژە بەوە دەکات، نزیکەی 300 ماڵ لەم گەڕەکەدا نیشتەجێن و لە هەموو ڕوویەکەوە "پشتگوێ خراون". ناوبراو وتی: "بێ خزمەتگوزارین و داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕمان لێ بدەنەوە و کێشەکانمان بۆ چارەسەر بکەن."
لێدوانی فەرمی: حەیات زراری، بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک بەدواداچوونی بۆ داواکاریی هاووڵاتییان کرد و ڕایگەیاند، بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆ و چاککردنی شەقام و کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە تەرخانکراوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک جەختیشی کردەوە: "لەم یەک دوو هەفتەیەدا دەست بە کارەکان دەکەین و خزمەتگوزارییەکان دەگەیەنینە گەڕەکەکە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە کێشەی ئاوی خواردنەوەش، بەرپرسانی ناحیەکە ڕوونیان کردەوە کە چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی کەمئاوی لەو گەڕەکە، بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی قەزای خەبات، کە بە تەواوبوونی، گرفتەکە کۆتایی پێ دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت





