یەکگرتوو بە پێنج مەرج دەنگ بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەدات

شەیری بکە لە:
یەکگرتوو بە پێنج مەرج دەنگ بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەدات

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لەنێوان لایەنە کوردییەکان دەکات. گوتەبێژی حیزبەکە لەبارەی دەستپێشخەرییەکە دەڵێت، "لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و هەستیاری بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە".

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لایەنە براوەکان مانۆڕێکی سیاسیان دەستپێکردووە، وەک هەوڵێک بۆ خێراکردنی ئەم هەوڵانە، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستپێشخەرییەك پێشكەش بە لایەنە سیاسییە براوەكانی هەرێمی كوردستان دەكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: د. سەلاحەددین بابەكر وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، "لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و هەستیاری بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ چۆنیەتی گفتۆگۆكردن و پاراستن و دابینكردنی دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی بەركەوتەكانی هەڵبژاردن و مافە ڕەواكەكانی هەرێمی كوردستان".

 

ئەمەش بزانە: یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق توانی چوار کورسی بەدەستبهێنێت و لە ڕووی ژمارەی کورسییەوە لەناو لایەنە کوردییەکان پاش پارتی، یەکێتی و ڕەوتی هەڵوێست دێت.

 

زانیاریی زیاتر: لەو نەخشە ڕێگایەی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژەی پێکردووە، داوا دەکات هێڵە سوورەكانی هەرێمی كوردستان وەك: مووچە، بودجە، جێبەجێکردنی ماددەی 140، یاسای نەوت و غاز، ماف و ئیمتیازاتەکانی پێشمەرگە، بکرێنە مەرج بۆ پاڵپشتیكردن و دەنگدان بە سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ