ئاڤای خەڵک؛ گەنجانی سیدەکان کێشەی نەبوونی یاریگەیەکی مۆدێرنی وەرزشییان هەیە
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحیەی سیدەکان، سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشەوان و تیپی میللی، نەبوونی یاریگایەکی مۆدێرن بووەتە گرفتێکی سەرەکی، لە بەرامبەردا ئیدارەی ناوچەکە ڕایدەگەیەنێت کە دیزاینی پڕۆژەی یاریگاکە تەواو بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئێستادا لە سنووری سیدەکان زیاتر لە 20 تیمی تۆپی پێ و دەیان وەرزشەوان هەن کە ساڵانە چەندین خولی وەرزشی ئەنجام دەدەن، بەڵام بەدەست نەبوونی یاریگای شیاوەوە دەناڵێنن.
کرێکار قادر، یەکێک لە وەرزشەوانانی سنوورەکە بە ئاڤای گوت ڕایگەیاند، چالاکییە وەرزشییەکانیان لە یاریگایەکی خۆڵدا ئەنجام دەدەن و وتی: "بەهۆی تەپوتۆز و قوڕ و لیتەوە زۆرجار یاریمان پێ ناکرێت و بەو هۆیەشەوە یاریزانەکانمان تووشی پێکان دەبن."
ئەو وەرزشەوانە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەرچی یاریگایەکی گەورەی 11 یاریزانییان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زەوییەکەی خۆڵە، سوودی لێ نەبینراوە، بۆیە داواکارن بکرێتە چیمەن تاوەکو بتوانن گەشە بە وەرزشەکەیان بدەن و یانەی وەرزشییان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: لەلایەن خۆیەوە ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان لە ڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی داواکاریی وەرزشەوانانی دایەوە و ڕایگەیاند: "مژدە بە وەرزشەوانان دەدەین کە دیزاینی یاریگاکە تەواو بووە و ڕەزامەندی لەسەر دەرخستەکەشی دراوە."
قایمقامی سیدەکان ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ دابینکردنی بودجە، دەست بە دروستکردنی یاریگاکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





