ترەمپ ئەو وادەیەی بۆ ئۆکراینا بۆ ڕازیبوون بە پلانەکەی دیارییکردبوو دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ ئەو وادەیەی بۆ ئۆکراینا بۆ ڕازیبوون بە پلانەکەی دیارییکردبوو دەگۆڕێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، ئەو وادەیەی بۆ ئۆکراینا [ بۆ ڕازیبوون بە پلانە 28 خاڵییەکەی] دیارییکردبوو، دەگۆڕێت، هاوکات نێردەی تایبەتی خۆی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.

 

چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە 20-11-2025، پلانێکی 28 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا خستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە واتە سبەی، وەک دوا دوا بۆ ڕازیبوونی ئۆکراینا بە پلانەکە دیارییکردبوو.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەو وادەیەی بۆ ئۆکراینا دیارییکردبوو دەڵێت، ''وادەی کۆتایی بۆ من کاتێکە کە کۆتایی دێت'' واتە ئەو کاتە کە هەموو شتەکان بەڕێوەبچن و تەواو ببن. لەبارەی دانوستانەکانیش گوتی، دانوستانکارانی ئەمریکا لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ لایەنی ڕووسی و ئۆکراینی، تاوەکو ئێستا مۆسکۆ سازشی لەسەر هەندێک لە داواکارییەکانی کردووە.

 

هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ هەفتەی داهاتوو لە مۆسکۆ چاوی بە پووتین بکەوێت، هاوکات بڕیارە لەم هەفتەیەدا دان دریسکۆڵ، کە بەرپرسێکی باڵایە لە سوپای ئەمریکا چاوی بە سەرکردەکانی ئۆکراینا بکەوێت، لە چوارچێوەی ئەمەشدا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی کۆشکی سپی بکات.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئۆکراینا گۆڕانکاریی لە پلانەکەی ئەمریکادا کردووە و ئێستا دەڵێت، لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا هەیە. لە بەرامبەردا، لەبارەی پلانە نوێیەکە، ڕووسیا دەڵێت، هێشتا ڕاوێژ بە مۆسکۆ نەکراوە سەبارەت بە ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێیەکە، هۆشداریشی داوە کە ڕەنگە بەم گۆڕانکارییانە ڕازی نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ