كۆمەڵی دادگەری: جۆرێك لە نیگەرانی لەنێوان ئێمە و پارتی هەیە، بەڵام پێویستە یەكدەنگ بین
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و کۆمەڵی دادگەری
ئاری عەبدوڵڵا
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی کۆمەڵى دادگەریى دەڵێت، ڕاستە جۆرێك لە نیگەرانی لەنێوان ئێمە و پارتی هەیە، بەڵام خواست و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان پێویست دەكات، لە دانووستانەكانی بەغدا هاوبەش بین.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی، كە پێكهاتبوون لە د. پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە، سەردانی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەرییان كرد لە هەولێر و لەلایەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە بە سەرۆكایەتی، عەبدولستار مەجید، شوان ڕابەر پێشوازییان لێكرا.
لێدوانی فەرمی: عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە شاندی پارتیمان ڕاگەیاندووە، وەها باشتر و پەسەندترە كە لایەنە كوردستانییەكان هەموومان بەیەكەوە بە كارنامەیەكی هاوبەش بچینە بەغدا كە زامنی هێنانەدی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەو ئەندامەی كۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قسانەی لە گڕوتینی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەوترێن، مەرج نییە لە كاتێكی دیكەی ئاسایی بوترێن؛ ڕاستە جۆرێك نیگەرانیی لەنێوان ئێمە و پارتی هەیە، و سەرەڕای هەموو سەرنج و تێبینییەكانیش، بەڵام هاودەنگبوون لە بەغدا، پەیوەندیی بە تێكڕای هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندیی هاووڵاتیانەوە هەیە و بەمجۆرە دەسكەوتی زیاتری دەبێت.
زانیاریی زیاتر: عەبدولستار مەجید وتیشی، داوامان كرد لە نزیكترین كاتدا كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسیی هەموو لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بكرێت و لەو كۆبوونەوەیە؛ نەخشەڕێگایەك دابنرێت بۆ ئەوەی كورد لە بەغدا یەكدەنگ و هاوهەڵوێست بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 42 خولەک لەمەوپێش
دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق تاوتوێی ئامادەکردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
42 خولەک لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە چین دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف بۆ ڕاوێژکارێکی پووتین: ستایشی ترەمپ بکەن و بە پیاوی ئاشتی ناوی ببەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون






