کاروان ستوونی: ماوەی ڕاییکردنی مامەڵەی حاجییان بۆ یەک هەفتە درێژ دەکرێتەوە
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک حەجخوازی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ماوەی ڕاییکردنی مامەڵەی حاجییان بۆ یەک هەفتە درێژ دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، تیروپشکی ناوی حاجییانی ئەنجامدا، سێ هەزار و 901 کەس ناویان بۆ حەج دەرچوو و 113 کورسی دیکەش بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانکراوە. وەزارەتی ئەوقاف لەپێناو هاوکاریکردنی زیاتر بەو کەسانەی کە دواکەوتوون لە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، ماوەی یەک هەفتەی درێژکردەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی و خزمەتی زیاتری ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، بەڵام دواکەوتوون لە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی کوردستان بڕیاریدا، بە درێژکردنەوەی ماوەی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان و تێچووی حەج بۆ ماوەی هەفتەیەک، بۆئەوەی مافی گەشتکردنیان بۆ فەریزەی حەج نەفەوتێ.
زانیاریی زیاتر: تێچووی حەجی ئەمساڵ حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە و سەرجەم گەشتەکان تەنیا لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو ڕۆژی پێنج شەممە 27-11-2025، کۆتا وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکان بێت، بەڵام دوای بڕیاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د. پشتیوان سادق ماوەکەی درێژکرایەوە بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 4-12-2025، واتە یەک هەفتە دواتر.
ئەمەش بزانە: نووسینگەکانی حەج و عومرە لەسەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە مامەڵەی حاجییان ڕایی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






