
دیمەنی کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی
ئاڤا نیوز
کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی (OPCW) لە شاری لاهای لە هۆڵەندا بەردەوامە. لە بەشێک لە کارەکانیدا، بایەخ بە قوربانیدانی کورد دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفرانسی ئەمساڵی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆ پێداچوونەوەیە بەو بەرەوپێشڤەچوونانەی کە لە بواری ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنان و بەکاربردنی چەکی کیمیایی بەدەست هاتوون. هەروەها باس لە ئاڵینگارییەکانی بەردەم بەدیهێنانی ئامانجی 'جیهانی بێ چەکی کیمیایی' دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: کۆنفرانسەکە 24-11-2025 دەستیپێکردووە و پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە میانەی ڕۆژانی کۆنفرانسەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کیمیابارانی سێوسێنان نمایش دەکرێت کە لەلایەن دامەزراوەی میدیایی درەوەوە بەرهەم هێنراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەی جینۆساید، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمساڵ تۆڕی هاوپەیمانیی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە کۆنفرانسەکە بەشدارن و باس لەو تاوانانە دەکەن کە بەرامبەر بە کورد کراون و دەکرێن.
ئەمەش بزانە: جگە لە دەوڵەتانی ئەندام، دەوڵەتانی نائەندام و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکانیش دەتوانن ئامادەی کۆنفرانسەکە بن. ساڵانە لە سەر ئاستی ڕێکخراوەکانی پەیوست بە جینۆساید، ژمارەیەک ڕێکخراو ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن و نوێنەرایەتی دۆسیەکانی جینۆسایدی گەلی کورد دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




