
کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان بڵاو بکرێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی کۆمیسیۆنەکە بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی بڕیاری دا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکرێت لە دوورگەی ئیمراڵی، 24-11-2025 سەردانەکە ئەنجام درا و ئەمەش لە ناوخۆی تورکیا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار بوو ئەمڕۆ بەمەبەستی خستنەڕووی ناوەڕۆكی سەردانەکەی بۆ لای ئۆجەلان کۆمیسیۆنەکە کۆببێتەوە هەروەك تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی توركیا ڕایانگەیاندبوو، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هیوای خواست تەواوی قسەکانی ئۆجەلان بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێنەوە، هاوکات باسی لەوەش کرد كە ئەم بڕیارە بە دەست کۆمیسیۆنەکەیە و وتی: لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین ئۆجەلان باسی لە هاوپەیمانێتیی کورد و تورک، پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلان، کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە شەڕوپێکدادان، چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان، هەموارکردنەوەی یاساکان و ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هەریەک لە گوڵستان کڵچ کۆچییغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا؛ حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی و هەڵبژاردن کە هاوکات پەرلەمانتاری پارتەکانیشیانن لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.
ئەمەش بزانە: بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا لە کاتێکدایە، بە هۆی هەستیاری بابەتەکە دوای دووجار لە دواخستن و لە 21-11-2025، 18ەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە ئەنجام درا و بڕیار درا سەردانی ئۆجەلان بکرێت لە دوورگەی ئیمراڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





