
جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرهێنەری فیلمی دەریای ئومێد
ئاڤا نیوز
دەریای ئومێد، وەک تاکە فیلمی کوردیی بەشداریی فێستیڤاڵێکی جیهانی لە وڵاتی چین دەکات کە نزیکەی چوار هەزار فیلمی دیکەی جیهانی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە 29-11-2025، فێستیڤاڵی سینەمایی "تیەنجین" لە شاری تیەنجینی چین بە بەشداری نزیکەی چوار هەزار فیلم لە 66 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەبچێت، فێستیڤاڵەکە بە بۆنەی 46 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان چین و ئەمریکا ڕێکخراوە، بۆ ئەم مەبەستە فیلمێکی کوردی بەشدار دەبێت لە فێستڤاڵەکەدا.
لێدوانی فەرمی: جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرهێنەری فیلمی "دەریای ئومێد" بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیکەی چوار هەزار فیلم لە 66 وڵاتەوە بەشداری فێستیڤاڵی تیەنجین لە وڵاتی چین دەکەن، لەو فێستیڤاڵەدا تەنیا 120 فیلم وەرگیراون، دەریای ئومێد یەکێکە لەو فیلمانەی کە وەرگیراوە، هەروەها کاندیدیشە بۆ بردنەوەی خەڵات.
دەرهێنەری فیلمی "دەریای ئومێد" باس لەوە دەکات، فیلمەکە لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بە بەرهەمهێنانی کرا و لە مانگی حەوت بڵاوکرایەوە، هەروەها لە مانگی نۆ و 10ـی ئەمساڵ لە 12 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشدار بوو.
زانیاریی زیاتر: فیلمی "دەریای ئومێد" لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەرازیل، فەرەنسا، تورکیا، کۆلۆمبیا، ئەندونیسیا، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکە" بەشدار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیەنجین شارێکە کە لە مێژوودا وەک ناوەندێک بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاهەنگ دەگێڕێت، سەردەمانێک ناوەندێکی سەرەکی دیپلۆماسی بوو لە باکووری چین، هەروەها بە هێمای تێکەڵبوونی دۆستانەی کولتوورە چینی و نێودەوڵەتییەکان ناسراوە پەیامی ئاشتی و هاوکاری دەگەیەنێتە جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەرزشی عێراق بەهۆی بۆشایی یاساییەوە لە لێواری داڕمانە
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێتی لە داوی پۆپۆلیزمدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
25 تشرینی دووەم

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
24 تشرینی دووەم

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
24 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 23 تشرینی دووەم
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە






