
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، تائێستا 12 کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆیان کاندید کردووە لەناویاندا محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێستا و نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر هەن، لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگیش بەگوێرەی پێوەرەکان خاڵ بۆ کاندیدەکان دادەنێت.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواوبکرێن و دادگای فیدڕاڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم عەبودی، ئەندامی سەرکردایەتی ڕەوتی حیکمە لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا 12 کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق سی ڤی خۆیان پێشکەش کردووە لەوانەش محەممەد شیاع و نووری مالیکی، لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگیش کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ناوی کاندیدەکان بەگوێرەی چەند بنەمایەک لەوانەش چی دەکەیت؟ بەرنامەت چییە؟ و چۆن و لەماوەی چەندێکدا بەرنامەکە جێبەجێی دەکەیت؟، هەڵسەنگاندن بۆ کاندیدەکان دەکات و خاڵیان بۆ دادەنێت.
وتیشی، چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە لیژنەیەک لەناو نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دروستبکات تا ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە پێشکەشی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بکات و چاودێریی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە





